
جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا
SNN
حکومەتی ئەڵمانیا تووشبوونی هاووڵاتییەکی خۆی بە کۆرۆنا نوێیەکە راگەیاند کە خانمێکی بەتەمەنە و بەسەردانێک لە بەریتانیا بووە و گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی فۆرتمبێرگ لە باشووری ئەڵمانیا رایگەیاندووە “ئەو خانمە 20ی ئەم مانگە لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەی دەریخستووە تووشی نەوەی نوێی کۆرۆنا بووە”.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتەکە لە تویتەر، ئەو ژنە ئەڵمانییە بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت گواستراوەتەوە بۆ ناو خزم و کەسەکانی و بەتەنیا خراوەتە ژێر کەرەنتینەوە.
رۆژی 14ی ئەم مانگە مات هانکوک وەزیری تەندروستیی بەریتانیا رایگەیاند “زانایانی وڵاتەکەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنایان دۆزیوەتەوە کە پێیدەوترێت B. 1.1.7 و تائێستاش روون نەبووەتەوە کە لە کۆرۆنای یەکەمجار تووند ترە یاخود نا”.
جۆری یەکەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو لە ووهانی چین دۆزرایەوە کە ئێستا لە سەرانسەری جیهان بڵاوبووەتەوە.
جۆری دووەمی ڤایرۆسەکە، هەفتەی رابردوو لە بەریتانیا دۆزرایەوە کە بە وتەی وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتە، خێرایی گواستنەوەی 70% لە جۆری یەکەم زیاترە.
لەگەڵ دەرکەوتنی جۆری دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نزیکەی 50 وڵات سنوورەکانیان لەگەڵ بەریتانیا داخست، لە ناوخۆی بەریتانیاش رێکارە خۆپارێزییەکان تووندتر کراون.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
48 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
48 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



