لە حاڵەتێکی دەگمەندا ژنێکی بەریتانی لە دوو منداڵدانی جیاواز سیانەیەکی بوو

وێنەی خێزانەکەی میلانیا
SNN
لە حاڵەتێکی دەگمەن و شازدا خانمێکی بەریتانی بووە خاوەنی سیانەیەک لە دوو منداڵدانی جیاواز، ئەوەش یەکەم رووداوی پزیشکییە لەو وڵاتە تۆمار دەکرێت.
رۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە کە میلانیا باسیت تەمەن 32 ساڵ دانیشتووی هەرێمی هامبشایەر لە باشووری بەریتانیا کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵ بووەتە خاوەنی سیانەیەک کە دوو کچ لە رەحمێک و کوڕێکیشی لەرەحمێکی دیکەیانیدا بووە.
میلانیا ساڵی 2017 پێیزانیوە کە خاوەنی دوو رەحمە لە جەستەیدا، کاتێک بە فیبی- کچی یەکەمی دووگیان بووە، دوای ئەویش منداڵێکی دیکەی بە ئاسایی بووە بە ناوی بلیک کە ئەم دوانەیان لە یەک منداڵدانیدا بووە.
میلانیا تووشی سەرسوڕمان دەبێت کاتێک پزیشکەکان پێیدەڵێن لە هەردوو منداڵدانەکەیدا کۆرپەی تێدایە و دەبێت باش ئاگاداری تەندروستیی خۆی بێت.
دوای لەدایکبوونی سیانەکەش کە ناویان نراوە، بروک و ئیزابێل و بایۆ، میلانیای دایکیان و بین-ی باوک خۆیان ئامادە دەکەن بۆ یادی لەدایکبوونی سیانەکەیان و ئەم حاڵەتەش بە یەکەم رووداوی لەدایکبوون بەم شێوەیە لە بەریتانیا هەژمار دەکرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


