
رۆدریگۆ
SNN Sport
لە یاری گرانادا لە خولەکی 38 رۆدریگۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید تووشی پێکانی ماسولکەیی بوو، بەوهۆیەوە یاریگای جێهێشت و نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات.
ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکدا پاش ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو یاریزانە نووسیویەتی:” پشکنینی پزیشکی بۆ رۆدریگۆ کراوە لە خزمەتگوزاری پزیشکی یانەکە، ئەوەی کە دەرکەوتووە تووشی پێکانێک بووە لە ماسولکەکانی دووسەرەی رانی راستیدا بە بێ ئەوەی یانەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری بکات.
بەڵام رادیۆی ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە ، رۆدریگۆ ماوەی 3 مانگ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
بەمەش یانەی ریاڵ مەدرید لە تواناکانی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی بێبەش دەبێت، کە ئەم وەرزە زیدان لە زۆربەی یارییەکاندا وەکوو یاریزانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ دەکرد.
بۆ جاری 35 یاریزانانی ریاڵ مەدرید لەم وەرزە تووشی پێکان دەبن، رۆدریگۆ ئەم وەرزە یەکەمجارە تووشی پێکان بووە.
Rodrygo medical report.#RealMadrid
— Real Madrid C.F. 🇬🇧🇺🇸 (@realmadriden) December 25, 2020
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


