هه‌ر كه‌س له ئێرانه‌وه بگەڕێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى كه‌ره‌نتین ده‌كرێت

مەرزی پەروێزخان
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له ئه‌مرۆوه له وڵاتى ئێرانه‌وه رێگه به هاتنى گه‌شتیار نادرێت و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هاووڵاتیانى هەرێمیش پێویسته له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان كه‌ره‌نتین بكرێن.
عه‌باس ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى مه‌رزى په‌روێزخان به SNNى راگه‌یاند: له‌مڕۆوه 25ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 له‌سه‌ر بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم بڕیاردراوه به قه‌ده‌غه‌كردنى هاتنى گه‌شتیارى ئێران و ژماره‌یه‌ك وڵاتى دیكه له مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه بۆ نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان.
وتیشى: ئه‌مرۆ هیچ گه‌شتیارێك یان هاووڵاتییه‌كى كورد له‌و وڵاته‌وه نه‌هاتووه‌ته‌وه نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان له حاڵه‌تى هاتنه‌وه‌شیان هه‌تا دوێنیش ئاسایی بوو، به‌ڵام له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك بگه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى له ئوتێلەكانى نێو شارى كه‌لار كه‌ره‌نتین ده‌كرێن و دواتر رێگه‌یان ده‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه نێو خێزانه‌كانیان.
عه‌باس ئیسماعیل ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: له ئێستادا له مه‌رزى په‌روێزخان ته‌نها رێگه به هاتووچۆى بازرگانى ده‌درێت و هه‌موو هاتووچۆیهكى گه‌شتیارى له هاتن و رۆیشتن قه‌ده‌غه كراوه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


