وێنه: پاڵه‌وانێتیی زۆرانبازی عێراق كۆتایی هات و هیچ یاریزانێكی كورد نه‌گه‌یشته ههڵبژاردەکە

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له شاری سلێمانی پاڵه‌وانێتی زۆرانبازی ئاستی پێشكه‌وتووانی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی راهێنه‌ر و یاریزانانی كوردستانە، بانگهێشتنه‌كردنی هیچ یاریزانێكی كورد بوو بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
لهپاڵهوانێتیەکە ته‌نیا دوو یانه له كه‌ركوك و زاخۆ به‌شداربوون، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی پاڵه‌وانێتیه‌كه كه له‌ئاستی پاڵه‌وانێتی كیشوه‌ری ئاسیا بوو هیچ یاریزانێكی كورد نه‌یتوانی بگاته ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
ره‌مه‌زان حه‌سه‌ن راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” له‌راستیدا پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق كه به‌سه‌رۆكی یاری زۆرانبازی عه‌ره‌ب داده‌نرێت زۆر زۆر به‌هێزبوو به جۆرێك كه پاڵه‌وانێتیه‌كه وه‌ك پاڵه‌وانێتی ئێران یاخود ئاسیا حسابی بۆ ده‌كرا، له‌به‌رئه‌وه‌ی یانه‌كان زۆرترین یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئێرانی‌یان بانگهێشت كردبوو، بۆیه ئه‌وه‌ش ئه‌ركی یاریزانانی كوردی زیاتر قورس‌تر كردبوو كه نه‌توانن بگه‌نه ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق”.
وتیشی:” بۆ زانیاری وه‌رزشكارانیش هه‌ریه‌ك له وڵاتی ئێران و روسیا به سه‌رۆكی یاری زۆرانبازی جیهان داده‌نرێن ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بوو كه یاریزانی كورد ئه‌نجامیان نه‌بێت، هه‌روه‌ها یاریزانانی ئێمه رووبه‌ڕووی یاریزانی ئێرانی بوونه‌وه نه‌ك عێراق، ئه‌گه‌ر به‌و رێژه زۆره یاریزانی ئێران تێدا نه‌بووایه به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ك یانه‌ی زاخۆ نزیكه‌ی پێنج یاریزانمان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كران”.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د عه‌دنان یاریزانی زاخۆ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئێمه وه‌ك یاریزانانی كورد بۆ هه‌موو پاڵه‌وانێتییه‌ك ئاماده‌ین، به‌ڵام ئه‌م پاڵه‌وانێتییه زۆر زۆر به‌هێزبوو، چونكه هه‌ر یانه‌یه‌كی به‌شداربوو نزیكه‌ی چوار یاریزانی پیشه‌گه‌ریان هێناوه‌ته پێكهاته‌كانیانه‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ی یاریزانی كورد له هیچ یاریزانێكی عه‌ره‌ب وئێرانی ناترسین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” ده‌توانم بڵێم ئێمه به‌شداری پاڵه‌وانێتی ئاسیامان كردووه، له‌به‌ره‌وه‌ی یاریزانی كورد و عه‌ره‌ب و ئێرانی به‌شداره كه پاڵه‌وانێتی ئاسیاش هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌شداره، بۆیه ده‌توانم بڵێم كه یاریزانی كورد له‌م پاڵه‌وانێتیه به‌شداری پاڵه‌وانێتی ئاسیایان كردووه.
جیاواز له ساڵانی رابردوو یاری زۆرانبازی له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو ده‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵانی رابردوو چه‌ندین یاریزان و راهێنه‌ری كورد له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقدا بینراون، به‌ڵام ئێستا به پێچه‌وانه‌وه له ئاستی پێشكه‌وتووان هیچ یاریزانیێكی كورد له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نابینرێن.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


