ماوه‌ى سێ مانگه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كان نه‌دراوه

بەنداوی دەربەندیخان
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ماوه‌ى سێ مانگه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ر سێ به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نه‌دراوه ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بهنداوەكانى هه‌رێم زۆرترین داهاتى ئاو ده‌ده‌نه عێراق، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق پشتگوێی خستوون.
ره‌حمان خانى به‌رێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان به snnى راگه‌یاند؛ بۆ سێ مانگ ده‌چێت فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌یان پێنه‌دراوه.
وتیشى، هه‌رچه‌نده سه‌روى خۆیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان له ئاستى حكوومه‌تى هه‌رێم و عێراق و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیشیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا مووچه‌یان پێنه‌دراوه و وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن حكوومه‌تى عێراق مووچه‌ى به‌نداوه‌كانى به‌ستووه‌ته‌وه به كێشه‌ى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
باسیشى له‌وه‌كرد، به پێى نووسراوێك كه ده‌زگاكانى راگه‌یاندن، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكوومه‌تى عێراق بریاریداوه به خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایى ئاماده‌نییه مووچه‌كه‌یان بۆ خەرج بكات.
پێشتریش حكوومه‌تى عێراق بۆ ماوه‌ى چوار مانگ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانی بڕى، دواتر مووچه‌كه‌ى خه‌رجكردووه. ئێستا دیسانه‌وه هه‌مان گرفت سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه ماوه‌ى سێ مانگه مووچه‌كه‌یان نه‌ناردووه و ئه‌م گرفته‌ى به‌نداوه‌كان له كاتێكدایه له چه‌ند رۆژى رابردوودا موسته‌فا كازمى سه‌ردانى وڵاتى توركیاى كرد، هه‌رچه‌نده به‌شێكى سه‌ردانه‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به گرفتى ئاوه‌وه هه‌بوو، كه‌چى حكوومه‌تى عێراق به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى پشتگوێ خستووه كه زۆرترین داهاتى ئاوى عێراق له به‌نداوه‌كانى ده‌ربه‌ندیخان و دوكانه‌وه سه‌رچاوه ده‌رگرن.
له هه‌رێمى كورستان سێ به‌نداو هه‌یه، كۆى گشتى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كان نزیكه‌ى 420 فه‌رمانبه‌رن. له ساڵانى رابردوو هاوشێوه‌ى هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كى دیكه مووچه‌و بودجه‌ى به‌نداوه‌كانى سه‌ر به هه‌رێمى كوردستان بوو، به‌ڵام له ساڵى 2017 له كاتێكدا بومه‌له‌رزه زیانى به به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان گه‌یاند، حكوومه‌تى عێراق له چوارچێوه‌ى سه‌ردان و هێنانى شاندنى بیانى بۆ بینینى به‌نداوه‌كه بریاریشدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كه بخاته سه‌ر حكوومه‌تى عێراق به‌و پێیه‌ى به‌نداو گشتیه و سامانێكى نه‌ته‌وه‌ییه و په‌یوه‌ندى به هه‌موو عێراقه‌وه هه‌یه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


