سوپای ئیسرائیل: ساڵی 2019 سعودیە دووچاری هێرش بووەتەوە لەلایەن عێراق و ئێران و یەمەنەوە

هيداي زيلبرمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل
SNN
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت “ساڵی 2019 لەلایەن عێراق و ئێران، یەمەنەوە رووبەڕووی هیرش بووەتەوە، راشیگەیاند وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل چاودێریی هەموو جووڵەیەکی نائاسایی دەکات”.
هيداي زيلبرمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندووە “ژێر دەریاییەکانی وڵاتەکەی بەردەوام چاودێریی جموجۆڵەکانی ئێران دەکات و بۆ دوورترین شوێنی ناوچەکە دەڕۆن”.
وتیشی: “زانیاریمان هەیە کە ئێران لە وڵاتانی عێراق و یەمەنەوە بەهۆی پەرەپێدانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کە مووشەکی زیرەکی پێیە، هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەیەوێت هێرش بکات”.
ئەوەشی ئاشکراکرد “ساڵی پار دامەزراوەکانی ئارامکۆ لەلایەن ئێرانەوە لەناو خاکی عێراق و یەمەنەوە تووشی هێرش بوو، بە فڕۆکەی زۆر پێشکەوتوو و مووشەکی زیرەک کە لە دوورەوە کۆنترۆڵ کراوە”.
بەوتەی زیلبرمان، بۆ ساڵی داهاتوو چاوی ئیسرائیل لەسەر عێراق و یەمەن دەبێت و چاودێری ئاسمانی ئەو دوو وڵاتە دەکرێت تا هەڕەشە لەسەر تەلئەبیب بڕەوێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


