ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەداتە حكومەتی هەرێم

لۆگۆى حكومهتى ههرێم و حكومهتى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: نابێت حكومەتی هەرێم هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بیر لەوە بكاتەوە كە نەوت رادەست نەكات و پابەندنەبێت بە رێككەوتنەكانەوە، دهشڵێت: “ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن لە پێش عێراقییەكاندایه و لایەنە شیعەكان بابەتی پشكی هەرێم بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاردەهێنن”.
بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “ساڵی داهاتوو بۆ هەرێمی كوردستان و عێراقیش ساڵێكی جیاواز دەبێت لەڕووی دارایی و سیاسیەوە، چونكە بەدەرە لەوەی قەیرانی دارایی بوونی هەیە لە هەمانكاتیشدا عێراقییەكان لە چاوەڕوانی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردندان، ئەمەش دەرفەتێكی دیكەیە كە لایەنە عێراقییەكان بەتایبەت سوود لەوە وەربگرن كە بابەتی پشكی هەرێم لە بودجە و مووچە وەك بانگەشەیەكی هەڵبژاردن بەكاربهێنن بەوەی كە مافەكانی هەرێم رەوانە نەكرێت”.
وتیشى: “نابێت حكومەتی هەرێم بیر لەوە بكاتەوە كە هاوشێوەی ساڵانی رابردوو پابەندنەبێت بە رێككەوتنەكانەوە هەروەك ناشبێت دۆسەیهى نەوت و داهاتی نەوت لەگەڵ عێراق بە هەڵواسراوی بمێنێتەوە دەبێت یەكلایی بكاتەوە، چونكە بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی ئەوەی گرفت لەبەردەم ناردنی پشكی هەرێم دروستبكەن، چونكە ئەوان بە دوای بیانوویەكدا دەگەڕێن كە پشكی هەرێم لە بودجە و مووچە رەوانەی هەرێم نەكرێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا حكومەتی عێراقی لە ناوچە جیاوازەكان نەیتوانیووە وەك پێویست پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ بكات، وا لێكدراوەتەوە كە بەهۆی بودجەی حكومەتی هەرێمەوە نەتوانراوە پرۆژە جێبەجێبكرێت، دیسانهوه ئهمه گرفتە لەبەردەم ئەوەی نەتواندرێت بە ئاسانی ئەو بڕگە و ماددانەی تایبەتن بە كورد تێپەڕێندرێن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


