
لیخ ڤالینسا
SNN
سەرۆکی پێشووی وڵاتی پۆڵەندا بە دەست پێ پارەییەوە دەناڵێنێت و دەڵێت “یەک پارەش چییە شکی نابەم تا گوزەرانی خۆمی پێ دابینبکەم”.
سەرۆکی پێشووی پۆڵەندا کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵیشە لە بواری ئاشتیدا، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمساڵ پارەی نییە یەک دیاریش بۆ یادی کریسمس بکڕێت.
لیخ ڤالینسا لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا بۆ رۆژنامەی Polsat News ئاشکرایکردووە “پارەم پێ نییە، کەس ئەمساڵ دیاریم لێ وەرناگرێت، لەبەئەوەی مایەپووچ بووم”.
دەشڵێت: “پێشتر هەرچیم هەبووە خەرجمکردووە و ئێستا باخڵم هیچی تێدا نەماوە، توانای جەستەییم رێگەم پێ نادا کار بکەم و گوزەرانی خۆمی پێ رایی بکەم”.
ئەم سەرۆکەی پێشووی پۆڵەندا پێشتر دامەزرێنەری سەندیکایەکی کرێکاران بووە و سەرۆکی ئەو وڵاتەش بووە لەنێوان ساڵی 1990 – 1995ی سەدەی رابردوو.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



