
وێنەی بکووژ و کووژراو
SNN
دادگایەکی شاری سان بیتەرسبۆرگ لە رووسیا دوێنێ هەینی مامۆستایەکی زانکۆی بە 12 ساڵ و 6 مانگ زیندانی حوکمدا، دوای ئەوەی بۆی روون بووەوە کچە خوێندکارێکی خۆی کووشتووە.
ئۆلیگ سۆکۆلۆف مامۆستای بەشی مێژوو تەمەن 64 ساڵ تۆمەتبارە بە کووشتنی ئەناستاسی یچینکۆ کچە خوێندکاری دکتۆرا تەمەن 24 ساڵ لەناو شووقەکەی خۆی لە مانگی 11ی ساڵی پار.
تۆڕی هەواڵی ABCNEWS بڵاویکردووەتەوە “سۆکۆلۆف لە کەنار رووباری مۆیکا لە شاری سان بیتەرسبۆرگ بە جانتایەکەوە دەستگیر کراوە دوو قۆڵی بڕدراوەی تێدا بووە کە هی کچە خوێندکارەکەی بووە”.
پۆلیسی شارەکە دوای دەستگیر کردنی بکووژەکە، بەشەکانی دیکەی کووژراوەکەشی دۆزیوەتەوە لە شوقەی مامۆستاکەیدا کە ئەوانیش بڕدراونەتەوە و ئامادە کراون بۆ شاردنەوەیان.
لە بەردەم دادگا ئەو مامۆستایەی زانکۆ دانی بەوەدا ناوە کە پەیوەندییەکی سۆزداریی لەگەڵ کچە خوێندکارەکەیدا هەبووە و دەمەبۆڵەیەکیان بووە، دواتر تەقەی لێکردووە و کووشتوێتی.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



