
ممفیفس دیپای
SNN Sport
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە،گومان لە ناو یانەی بەرشەلۆنە هەیە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ممفیس دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری یانەی لیۆن، کومان هێشتا دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، بەڵام تا ئێستا هەڵوێستی یانەکە روون نیە،چەند هێرشبەرێک لە یانەی بەرشەلۆنە هەیە و پێویستتیان بە هێرشبەری نوێ نیە.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم رۆژنامەیە تەنیا بە یەک هۆکار دیپای دەتوانێت پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات، ئەویش چوونی هێرشبەرێکی یانەکەیە لە ئێستادا، کە برایسوایت نایەوێت یانەکە جێبهێڵێت و متمانەی کومانی بە دەستهێناوە.
دیمبلیش نایەوێت گرێبەستی نوێ بکاتەوە کە لە ساڵی 2022 کۆتایی دێت، بەڵام لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو یانەکە جێناهێڵێت.
هەروەها یانەکە وای دەبینێت بەهۆی ئاستی پیدری و باشبوونی برایسوایت و گەڕانەوەی دیمبلی و فاتی یانەکە هیچ بۆشاییەک بۆ دیپای نابینێت و لە پێشینەی هەموو کارەکانی گواستنەوەی بەرگریکارێکە.
ئەمە لە کاتێکدایە نرخی دیپای 5 ملیۆن یۆرۆیە لە ئێستادا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



