ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: بەغدا ئارامە و هیچ هەڕەشەیەک لە ئارادا نییە

یەکێک لە ژوورەکانی چاودێری شاری بەغدا
SNN
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “بەغدای پایتەخت ئارامە و هیچ هەڕەشەیەک لە ئارادا نییە جێی ترس بێت”.
شەوی رابردوو گردبونوونەوەی کۆمەڵێک چەکدار کە خۆیان وەک عەسائیب ئەهلی حەق ناساندبوو، دۆخی ئاسایشی شارەکەیان تێکدا و سەرۆکوەزیران و دەزگا ئەمنییەکانی ناچار کرد پێڕۆیشتنێک وەک خۆ نیشاندان بە ناو شارەکەدا بکەن.
لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا دەڵێت: “وەک ژووری ئۆپراسیۆنەکان لە توانایاندا هەیە ئارامیی شار بپارێزن و رێ لە پشێویی بگرن”.
وتیشی: “ژووری ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا بەهاوکاریی دەزگا هەواڵگرییەکان و بەشەکانی دیکەی پۆلیس، بەردەوام لە شەو نخوونیدان و کارێکیان کردووە شار ئارام بێت”.
راشیگەیاندووە کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ئەنجامدەرانی هێرشەکان و ئەوانەی مووشەک دەتەقێنن بۆ تێکدانی ئاسایشی پایتەخت.
هەر دوێنێشەو حوسام ئەلئەزیرجاوی، سەرکردەی عەسائیب لەلایەن دەزگای دژە تیرۆری عێراقەوە، بەتۆمەتی دەستهەبوون لە مووشەک تەقاندن بەرەو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەستگیرکرا.
دوای دەستگیر کردنی ئەو سەرکردەیە، عەسائیب ئەهل حەق هەڕەشەی لە هێزە ئەمنییەکانی بەغدا کرد و دووپاتیانکردەوە ئەگەر قەیس خەزعەلی رێبەریان داوایان لێبکات، بۆ رووبەڕووبوونەوەی حکومەت ئامادەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


