دوای ئاهەنگێکی سەری ساڵ ژمارەیەک هونەرمەندی دیاری میسر تووشی کۆرۆنا بوون

یوسرا و نیللی کەریم
SNN-
دوای بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی لەدایکبوون و سەری ساڵ بۆ ژنە ئەکتەر نیللی کەریم، هونەرمەندی بەناوبانگی میسری یوسرا تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
لە ئاهەنگەکەدا هەریەک لە جەمال عەدل-ی بەرهەمهێنەر و ئیناس دغێدی دەرهێنەر ئامادە بوون و ئەوانیش تووشی پەتاکە بوون و خۆیان کەرەنتین کردووە.
هاوکات لەو یادەدا هونەرمەند کەریم فەهمی و نیللی کەریم تووشی کۆرۆنا بوون و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەواڵی تووشبوونەکەی خۆیان بڵاوکردووەتەوە.
لە ئێستادا میسر بە قۆناغی دووەمی شەپۆلی ڤایرۆسی کۆرۆنادا تێدەپەڕێت و تووشبوونی رۆژانە لەو وڵاتە زیادیکردووە وەک وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردووتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



