سەرۆكی پەرلەمانی عێراق” ئامادەنیم پرۆژەیاسایەك وەربگرم كۆدەنگی سیاسیی لەگەڵدا نەبێت”

محەمەد حەلبوسی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات لە كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق سەرۆكی پەرلەمان بە ڕوونی ئەوەی بە سەرۆكوەزیران وتووە كە ئامادە نیم پرۆژە یاسایەك وەربگرم كە كۆدەنگی سیاسی لەسەر نەبێت، چونكە نامەوێت جاریكی دیكە پەرلەمان بەوە تۆمەتبار بكرێت كە لەدژی گەلی كورد كاردەكات.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە، ئەمەش بووەتە جێگای سەرنجی هاووڵاتییان و بەرپرسانی سیاسی، بەڵام چەند هۆكارێك هەن لە پشت ئەوەی كە بۆچی تا ئێستا حكومەت پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە لە كاتێكدا ماوەیەكی زۆرە پەسەندكراوە، گرنگترین هۆكاریش نەبوونی كۆدەنگی سیاسییە لەسەر پرۆژە یاسی بودجەی گشتی عێراق و سەرۆكوەزیرانیش لە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو كۆدەنگییەدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، (محەمەد حەلبوسی) سەرۆكی پەرلەمان بە ڕوونی ئەوەی بە (مستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاگەیاندووە كە ئامادە نییە پرۆژە یاسایەك وەربگرێت كە كۆدەنگی سیاسی لەسەر نەبێت، چونكە نایەوێت ئەو ئەزموونەی لە تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنان ڕوویدا نایەوێت جارێكی دیكە ڕووبداتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆكی پەرلەمان ئەوەشی بە سەرۆكوەزیران ڕاگەیاندووە كە نایەوێت پەرلەمان ببێتە جێگایەك بۆ دژایەتیکردنی كورد و بەوە تۆمەتبار بكرێین كە لە دژی مافەكانی كورد كاردەكەین وەك ئەوەی لە پرۆژە یاسای قەرز پەرلەمان و سەرۆكی پەرلەمان بەوە تۆمەتباركرا كە دەستی هەبووە لە تێپەڕاندنی پرۆژەیای قەرز بەبێ ڕەزامەندی فراكسیۆنە كوردییەكان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



