
میسی و گواردیۆلا
SNN Sport
لە بەشێك لە چاوپێکەوتنە درێژەکەی میسی کە لەگەڵ کەناڵی ” laSexta”ی ئیسپانی ئەنجامی داوەو ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، میسی باس لە راهێنەری پێشووتری بەرشەلۆنە پیپ گواردیۆلا دەکات و هۆکاری باشی ئەو راهێنەرە دەخاتە روو.
میسی بە پێشکەشکاری بەرنامەکە جۆردێ ئیڤۆلی دەڵێت:”گواردیۆلا شتێکی تایبەتی هەیە، واتلێدەکات شتەکان بە باشی ببینیت،چۆنیەتی خۆئامادەکردن بۆ یارییەکان و چۆنیەتی بەرگریکردن و هێرشبردن”.
لە پرسیارێکدا لە ئاڕاستەی کراوەو پێشکەشکارەکە بە میسی دەڵێت بۆچی هەمیشە دەوترێت گواردیۆلا باشترین راهێنەری تۆیە؟
لە وەڵامدا میسی دەڵێت:” من بەختم هەبوو کە مەشقکردنم لە ژێر دەستی گواردیۆلا و لویس ئینریکی کردووە،باشترینن لە ماوەیەکی درێژدا،بیرۆکەی ئەوان وایکرد و یارمەتی منی دا کە لە بواری جەستەیی و دەرونییەوە باشتر بم،یارمەتیاندام کە بەشێوەیەکی تەکتیکی گەشە بکەم، کە ئەوان فێریان کردم”.
بڕیارە سبەی هەموو چاوپێکەوتنەکەی میسی لە کەناڵە ئیسپانیەکە بڵاوبکرێتەوەو بە پێی زانیارییە دزە پێکراوەکان ئەو یاریزانە قسەی نەبیستراو لەسەر داهاتووی دەکات.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



