
دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
شاره‌زایه‌كى ئابوورى رایده‌گه‌یه‌نێت: له ئه‌نجامى سیاسه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار عێراق 12 بۆ 16 ترلیۆن ده‌خاته سه‌ر خه‌زێنه‌ى گشتى، ده‌شڵێت: “زۆرینه‌ى بودجه‌ى عێراق بۆ مووچه ده‌ڕوات”.
باسم جه‌میل، شاره‌زاى بوارى ئابوورى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند: “به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى كه عێراق گرتویه‌تییه‌به‌ر له كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار حكومه‌تى عێراق بڕى 12 بۆ 16 ترلیۆ دینار ده‌خاته سه‌ر خه‌زێنه‌ى گشتى، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هاوكێشه ئابوورییه به هاوسه‌نگى رابگیرێت”.
وتیشى: “یه‌كێك له‌و سیاسه‌ته هه‌ڵانه‌ى كه له ماوه‌ى رابردوودا حكومه‌تى عێراق گرتوویه‌تیه‌به‌ر و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئابوورییه‌كه‌ى هه‌بووه بریتییه له دامه‌زاندنى هاووڵاتییان له كه‌رتى گشتى، ئه‌م رێژه‌یه له‌دواى رووخانى رژێمى به‌عس به‌ڕێژه‌ى 400% زیادیكردووه، هاوكات له كۆى 120 ترلیۆن دینارى بودجه‌ى 2021ى عێراق زۆربه‌ى بۆ مووچه ده‌ڕوات، كه ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كى ئابوورى گه‌وره‌یه”.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه نایشارێته‌وه كه سیاسه‌ته ئابوورییه نوێیه‌كه‌ى عێراق كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر هاووڵاتییانى هه‌ژار ده‌بێت و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه: “رێژه‌ى 85%ى سه‌به‌ته‌ى خۆراكى عێراق هاورده ده‌كرێت و به دۆلار مامه‌ڵه‌ى هاورده‌كردنى ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش واته به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك كه زۆرترین كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌سانى كه‌مده‌رامه‌ت دروستده‌كات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


