
جینارۆ گاتوزۆ
SNN Sport
جینارۆ گاتوزۆ یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی پێشووی ئیتاڵی و راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی ناپۆلی له میانه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی تیپه‌كه‌ی له هه‌فته‌كانی دواییدا ده‌ركه‌وت و پارچه‌یه‌كی ره‌شی له سه‌ر چاوی راستی داناوه.
پاش دوایین یاری تیپه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر تۆرینۆ له هه‌فته‌ی 14 خولی ئیتاڵی ، گاتوزۆ دانی به‌وه‌دانا كه به ده‌ستی گرفتی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ئه‌ستێره‌ی پێشووی میلان له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی پاش یاریه‌كه‌ی تۆرینۆ و پاش لابردنی پارچه ره‌شه‌كه له سه‌ر چاوی وتی:” بەهۆی نه‌خۆشییه‌كی به‌رگری ده‌گمه‌ن ده‌ناڵێنم کە پێیده‌ڵێن” سستی ماسولكه‌ی چاو” له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا وه‌ك ئه‌وه‌ی من نه‌بم ، له‌م دۆخه هه‌ست به ماندووبوونێکی ته‌واو ده‌کەم ، بینینی دوو لایه‌نی 24 كاتژمێر له رۆژێكدا ، زۆر ماندوو كه‌ره ، ته‌نیا كه‌سێك کە هێزێكی ده‌روونی وه‌ك منی هەیە دەتوانێت به‌رده‌وام بێت له كار كردن له‌م دۆخه‌دا”.
ئه‌و راهێنەرە ته‌مه‌ن42 ساڵه وتیشی:” ده‌مه‌وێت به هه‌موو مناڵان بڵێم كه به‌ده‌ست شتێكه‌وه ده‌ناڵێنم كه روخساریان ناشیرین ده‌كات له ئاوێنه‌دا ، ژیان جوانه و ده‌بێت رووبه‌ڕووی ببینه‌وه بێ خۆشاردنه‌وه ، مناڵه‌كانم تووشی گرفتی زۆر بوون له‌م رۆژانه‌دا و من بەو شێوه‌یه بووم”.
له كۆتاییدا وتی:” له چه‌ند رۆژی رابردوودا ، به تووندی له‌گه‌ڵ خۆم جه‌نگام ، ئارام نه‌بووم بەو بیرۆكه‌ی كه خه‌ڵكی به‌م شێوه‌یه ده‌مبینن ، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا پێویستی به قبووڵكردن و ئه‌زموونه ، پاش هه‌موو شتێك ، شتی خراپتر هه‌یه”.
ده‌رباره‌ی ئه‌و پڕوپاگەندانهی كه هه‌ندێک لە ده‌زگاكانی راگەیاند بڵاویان كرده‌وه ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه كۆتایی به ژیانی دەهێنێت پاش مانگێك وتی:” گوێم لەو پڕوپاگەندانه بوو كه من پاش مانگێك ده‌مرم ، به‌ڵام دڵنیاببنه‌وه ، من نامرم ، له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌ژیم”.
پاڵه‌وانی جیهان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا له مۆندیالی 2006 وتیشی:” ماوه‌ی 10 ساڵه ده‌ناڵێنم و ئه‌مه سێیه‌مین جاره ئه‌مه‌م لێ روو ده‌دا ، ته‌نیا ئه‌م جاره زیاتر به‌هێز بووم ، هه‌موو شتێك تێپه‌ڕده‌بێت و چاوم ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی ، رۆخسارم جوان نه‌ماوه ، به‌ڵام نیگه‌ران مه‌بن ئه‌مه‌ش تێپەڕده‌بێت”.
گاتۆزۆ تووشی ” سستی ماسولكه‌ی چاوی ” بووە پێش وازهێنانی له تۆپی پێ وه‌ك یاریزان له 2013دا ، ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێتە هۆكاری تێكچوونی ده‌روونی ماسولكه‌ی به‌رگری خودی ، ده‌بێتە هۆكاری له‌ره له‌ر و لاوازی ماسولكه و سستی ، هه‌روه‌ها ده‌بێته لاوازی و خاوبوونه‌وه له ماسولکهكانی چاو ، گاتۆزۆ له كاتێكی رابردوودا ووتبووی كه کاتێک یاریزانێك ده‌بینێت وه‌ك 6 یاریزان دەیبینێت .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


