سوپای پاسدارانی ئێران چەک و ئامێرە سەربازییەکانی بەرەو عێراق دەگوازێتەوە

لۆگۆی سوپای پاسدارانی ئێران
SNN
رۆژنامەی “القبس”ی کوەیتی لە راپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە سوپای پاسدارانی ئێران چەک و ئامێرە سەربازییەکانی خۆی بۆ عێراق گواستۆتەوە، هەر بەپێی راپۆرتەکان، ئێران مووشەکی (ئارش)ی کورت مەودای ناردۆتە عێراق لەگەڵ فڕۆکەی دروستکراوی ئێران.
هەر بەپێی راپۆرتەکانی رۆژنامەکە، ئەو چەکانەی کە سوپای پاسداران هێناویەتی بۆ عێراق کە چەند کۆگایەکی نهێنی سەربازی لە باشووری عێراق حەشارداوە بۆ کاتی پێویست، باس لەوەش دەکات کە ئەم چەکانە لە رێگەیەکی ورد و نهێنی گوازراوەتەوە بۆ سەربازگەی (کەوسەر) لە باشووری عێراق کە تایبەتە بە فەیلەقی قودس.
لای خۆشییەوە راپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئیسڕائیل چەند مانگێک پێش ئێستا ئاماژەی بەوەکرد کە ئێران لە رێگەی چەند خاڵێکی سنووری لاوازەوە لە باشووری عێراق و بەسرە کۆمەڵێک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی ئاراستەکراوی رەوانەی عێراق و گروپە شیعەکانی لایەنگری ئێرانی کردووە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئێران ئەو چەکانەی کە ئارستەی عێراقی کردووە کەی بەکاریدێنێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



