
دیپای و کومان
SNN Sport
بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا گرنگی بە گواستنەوەی ئیریک گارسیای بەرگریکاری یانەی مانچستەرسیتی دەدەن و گواستنەوەی ممفیس دیپای رادەگرن.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە یانەی بەرشەلۆنە فشارەکانیان بۆ گواستنەوەی گارسیا زیاد دەکەن و دەیانەوێت لە گواستنەوەکانی زستانە کە 6 مانگی دەمێنێت بۆ تەواوبوونی گرێبەستی گارسیا، گفتوگۆکان لەگەڵ مانچستەرسیتی دەستپێبکەن و ئەو یاریزانە لە هاوینی داهاتوو بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
لە لایەکی ترەوە یانەکە بە زەحمەتی دەزانن ممفیس دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری یانەی لیۆن بگوازنەوە تا دەستبەرداری یەکێک لە هێرشبەرەکانی ئێستیان نەبن، کە ئەم یاریزانە ماوەیەکی زۆرە کومانی راهێنەر داوای گواستنەوەی دەکات.
لە هاوینی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە فشاری لە عوسمان دیمبلی کرد ریزەکانی یانەکە بەرەو مانچستەریونایتد جێبهێڵێت، بەڵام ئەو فەرەنسییە بە داواکەی یانەکەی رازی نەبوو،لە ئەگەری چوونی دیمبلی، کومان دیپای بۆ ریزەکانی دەگواستەوە.
یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی پێکانی پیکێ بۆ ماوەیەکی زۆر گرنگی بە گواستنەوەی ئیریک گارسیای تەمەن 19 ساڵی یانەی مانچستەرسیتی دەدات و لە ئێستاشدا ئۆمتیتی بەهۆی بەردەوامی پێکانەکان، ئاستی وەکوو پێویست نیە، یانەکە نایەوێت وەکوو یاریزانی سەرەکی یاری پێبکات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



