پرۆژه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و مووچه‌خۆرانه جێبه‌جێده‌كرێت كه قیستى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونیان له‌سه‌ره

پرۆژەی کرێنشینان لە سیتەک
SNN – بڕیار محەمەد
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رقاڵى گه‌ڵاڵه‌كردنى پرۆژه‌یه‌كین له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ى كه قیستى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونیان له‌سه‌ره و پێویسته به دۆلار بیده‌ن، ده‌شڵێت: “له‌دواى سه‌رى ساڵى نوێوه به چڕى له‌سه‌ر پرۆژه‌كه كارده‌كه‌ین”.
محه‌مه‌د شوكرى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به SNNى راگه‌یاند: “به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته ئابوورییه‌ى كه له ئێستادا حكومه‌تى عێراق گرتوویه‌تییه‌به‌ر له به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌شێك له مووچه‌خۆران كه مووچه‌كانیان به دینار وه‌رده‌گرن و قیسى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونیان له‌سه‌ره به دۆلار، بارگرانى بۆ سه‌رشانیان دروستبووه”.
وتیشى: “له ئێستادا سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پرۆژه‌یه‌كین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ى كه قیستیان له‌سه‌ره، قیسته‌كه له‌برى دۆلار به دینار بده‌ن، له‌دواى سه‌رى ساڵى نوێ پرۆژه‌كه به وردى تاوتوێده‌كه‌ین، له به‌رژه‌وه‌ندى مووچه‌خۆران”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى زیاترى پرۆژه‌كه‌وه سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم باسى له‌وه‌شكرد: “هه‌رچه‌نده بانكى ناوه‌ندى نرخى دۆلارى دیاریكردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و نرخه به‌ته‌واوه‌تى له بازاڕدا جێگیر نه‌بووه، هه‌ركات جێگیربوو له‌گه‌ڵ خاوه‌نى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون كۆده‌بینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى كارێك بكه‌ین كه نرخه‌كان به‌هه‌مانشێوه‌ى پێشوو بێت كه به‌ر له به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار هه‌بوو، ئه‌و كه‌سانه‌ى یه‌كه‌كانیان كڕیووه به هه‌مان نرخى پێشوو قیسته‌كانیان بده‌ن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



