پەرلەمانتارێکی عێراق: بەغدا ئەوەندە رووی داوە بە هەرێم ناوەڕاست و باشووری لێ هار کردووین

نەدا شاکر
SNN
پەرلەمانتارێکی سەربە لیستەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت: “بەغدا ئەوەندە بۆ هەرێمی کوردستانی شل کردووە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی لێ هانداوین داوای هەرێمی سەربەخۆ دەکەن”.
نەدا شاکر کە هاوکات ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانیشە دەڵێت: “حکومەتی عێراق جیاوازی زۆر دەکات لەنێوان پارێزگاکاندا و هاوکاری هەرێم زۆر دەکات، بۆیە پارێزگاکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوور هەست بە غەدر لێکردنیان دەکەن”.
وتیشی: “بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەپرۆژەیاسای بودجەدا نیشانەی پرسیاری زۆر لەسەرە، دانیشتوانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور وا هەست دەکەن مافیان دەخورێت بۆ سوودی هەرێمی کوردستان”.
نەدا شاکر دەشڵێت: “زانیاری دزەی کردووە بۆیان کە بەغدا بەنیازە هەموو شایستە داراییەکان بۆ هەرێم بنێرێت ئەوەی لەسەری بووەتا ماڵ، بێئەوەی داوای ئەوە لە هەرێم بکات کە بەسەریەوە بووەتە ماڵ و پێویستە هەولێر بیدات”.
راشیگەیاند “گەر بەغدا ئەم هەنگاوە بنێت، هانی پارێزگاکانی دیکە دەدات داوای هەرێمی سەربەخۆ بکەن وەک هەرێمی کوردستان و داوای بەشە پارەی خۆیان بکەن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


