په‌رله‌مانى عێراق لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌ى زه‌وى و زارهكانى نێوان كورد و عه‌ره‌ب ده‌كات

گوندی پەڵکانە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌ى نێوان كورد و عه‌ره‌ب له سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و به تایبه‌تى كێشه‌كانى په‌ڵكانه، لیژنه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ردانى كه‌ركوك ده‌كەن و دواتر ناوچه‌كانى دیكه دەگەڕێن.
جه‌مال شكور ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بهSNNى راگه‌یاند؛ به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌ى زه‌وى و زارى نێوان كورد و عه‌ره‌ب له سنوورى په‌ڵكانه و ناوچه‌كانى دیكه‌ى كه‌ركوك، نووسراویان ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ى بارى كه‌سێتى و كشتوكاڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت ئه‌و عه‌ره‌بانه 57 یان سنوورى كه‌ركووكن یان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵییان هه‌یه؟.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر ئه‌و عه‌ره‌بانه هیچ به‌ڵگه‌یان نه‌بێت یان ئه‌و زه‌وییانه په‌یوه‌ست بێت به مادده‌ى 140ه‌وه نابێت ئه‌و زه‌وییانه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى عێراق بڕیاره سه‌ردانى كه‌ركوك به تایبه‌تى په‌ڵكانه و سه‌رگه‌ڕان بكات بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ته‌نها بۆ ناوچه‌ى په‌ڵكانه و سه‌رگه‌ڕان نییه، به‌ڵکو بۆ كێشه‌ى نێوان كورد و عه‌ره‌به له سنوورى داقووق، دووزخورماتوو هه‌روه‌ها ناوچه‌كانى سنوورى خانه‌قین و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى دیكه كه ده‌كه‌ونه سنووى مادده‌ى 104ه‌وه.
ماوه‌یه‌كه له ناوچه‌ى پهڵكانهى سه‌ر به كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بى هاورده ده‌یانه‌وێت بچنه نێو گونده‌كه‌وه و زه‌وى و زارى كورده‌كان داگیر بكه‌ن و كورده‌كانیش تاوه‌كو ئێستا رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و رێگه‌یان نه‌داوه.
هاوكات له چه‌ند رۆژى رابردوو له سنوورى داقوق ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بى هاورده چوونه سه‌ر گوندێكى كوردى و چه‌ند پارچه زه‌وییه‌كى ناوچه‌كه‌یان كێڵا و دواتر كورده‌كان توانییان عه‌ره‌به‌كان له ناوچه‌كه ده‌ربكه‌ن.
له سنوورى خانه‌قینیش له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى داعش و عه‌ره‌بى هاورده چه‌ندین گوندى كوردنشین چۆڵ بوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


