
میسی و لاپۆرتا
SNN Sport
شەوی رابردوو میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، چاوپێکەوتنێکی درێژی لەگەڵ کەناڵی لاسێکستای ئیسپانی ئەنجامداو خوان لاپۆرتای پاڵێراو بۆ سەرۆکایەتی ئێستای یانەکەی بە درۆ خستەوە.
لە ماوەی رابردوو لاپۆرتا چەند چاوپێکەوتنێكی رۆژنامەوانی ئەنجامداوەو تێیدا رایگەیاندبوو کە گفتوگۆی لەگەڵ میسی کردووەو هەموو شتێک دەکات بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە لە یانە کەتەلۆنیەکە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، میسی لە چاوپێکەوتنەکەی کە لەگەڵ جۆردێ ئیڤۆلی لە کەناڵی لاسێکستای ئیسپانی ئەنجامیدا، رایگەیاند کە تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەکم لەگەڵ هیچ پاڵێوراوێک بۆ سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە نەکردووە”.
وتیشی:” نازانم با هەڵبژاردنەکانی یانەکە ببینین و بزانین چی روودەدات،کاری سەرۆکی نوێ ئاسان نابێت،دەبێت زیرەک بێت و بزانێت یانەکە چۆن لەو هەلومەرجە دژوارەدا لادەبات،هیوادارم سەرۆکی نوێ کاری گەورە بکات بۆ ئەوەی یانەکە بگەڕێتەوە بۆ بردنەوەی نازناوەکان”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



