
SNN
پۆلیسی شاری ناشڤیل لە ئەمریکا ناسنامەی ئەو کەسەیان ئاشکراکرد کە لە چەند رۆژی رابردوودا ئۆتۆمبێلێکی تەقاندەوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون، بەڵام تا ئێستا هۆکاری هێرشەکە نازانن.
پۆلیسی شانشڤیل رایگەیاندووە: بکوژەکە پیاوێکی تەمەن 63 ساڵە بەناو ئانسۆنی کوین وارنەر، کەسێکبووە تەنیا ژیاوە و کۆمەڵایەتی نەبووە، لەبواری کۆمپیوتەردا زۆر لێزان بووە.
تا ئێستا نازانرێت هۆکاری تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی چیبووە کە بەهۆیەوە خۆشی گیانی لەدەستداوە.
ئێف بی ئای رایگەیاندووە، هیچ کەسێکی دیکە نییە لەو هێرشەوە تێوەگلابێت.
تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئاڕ ڤی لە بەرەبەیانی رۆژی کریسمس لە ناشڤیل، هاووڵاتییانی ئەو شارەی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کرد، بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون و دەیان ماڵ و یەکەی نیشتەجێبوونیش زیانیان پێگەیشت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



