
ئیدێر میلیتاو
SNN Sport
ئیدێر میلیتاو بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید، نیگەرانە لە یانەکەی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی وەکوو پێویست یاری پێناکات.
پێگەی دیفێنسا سەنتراڵی ئیسپانی کە زۆر نزیکە لە یانەی ریاڵ مەدرید، ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە کە ئیدێر میلیتاو پێی وایە کە یاری پێناکرێت و ئەمەش کێشەی بۆ دروست دەکات لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل،چونکە لەم وەرزە تەنیا لە دوو یاریدا یاری کردووە.
هەروەها لە بەرازیل تیاگۆ سێلڤا و دییەگۆ کارلۆس و مارکینهۆس زیاتر دەرفەتی یاریکردنیان پێدەدرێت و خولەکی زیاتر یاری دەکەن، ئەمەش وادەکات تیتی راهێنەری بەرازیل وەکوو پێویست دەرفەتی یاریکردن بە ئەم یاریزانە نەدات.
بەهۆی بوونی رامۆس و ڤاران لە یانەی ریاڵ مەدرید لە دڵی بەرگری،زیدان راهێنەری یانەکە وەکوو پێویست دەرفەتی بەم یاریزانە نەداوە.
میلیتاو لە ساڵی 2019 لە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالییەوە بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، تا ئێستا نەبووە بە یاریزانی سەرەکی و وەکوو یاریزانی یەدەگ لە ریاڵ مەدرید یاری پێدەکرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش



