زیاتر لە شەش هەزار مریشکی مردارەوەبوو فڕێدەدرێنە ناو ئاوێكی سنووری پێنجوێن

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە سنووری ناحییەی گەرمکی سەر بە قەزای پێنجوێن لەلایەن هاووڵاتییەكەوە كە خاوەن كێڵگەی پەلەوەرییە زیاتر لە شەش هەزار مریشكی مردارەوەبووی فڕێداوەتە ناو ئاوی چەمی تاتان، پۆلیسی دارستانی پێنجوێنیش دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی فڕێدانی ئەو مریشكانە دەستگیر دەكات.
ڕائید ئیسماعیل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناحییەی گەرمی سەر بە قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی زانیاریمان پێدار بەوەی كە لەلایەن خاوەن كێڵگەیەكی پەلەوەر لە سنوورەكەدا، زیاتر لە شەش هەزار مریشكی مردارەوەبوو فڕێدراونەتە ناو ئاوی چەمی تاتان و بەوهۆیەشەوە ئاوی ڕووبارەكە پیس و ژەهراوی بووە، بۆ ئەو مەبەستەش مەفرەزەیەكی هاوبەشی پۆلیسی دارستان لەبەشی پێنجوێن و بنكەی گەرمك چووینەتە شوێنی رووداوەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر، دوو هاوڵاتی بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئەوكارە دەستگیركراون، كە خاوەنی كێڵگەی بەخێوكردنی پەلەوەرن لە سنوورەكە و ڕووبەڕووی یاسایان دەكەینەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمك ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی زیاتر نەبوونی مەترسییەكانی فڕێدانی ئەو مریشكانە بۆ ناو ئاوی ئەوچەمە، بەهاوكاری تیمێكی شارەوانی سەرجەم مریشكە مردارەوەبووەكان دەرهێنراونەتەوە و بەشێوازێكی گونجاو خراونەتە ژێر گڵەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



