“هەر كەموكورتییەك لە پشكی هەرێمدا هەبێت لە ڤاكسینی كۆرۆنا خۆمان پڕیدەكەینەوە”

وەزارەتی تەندروستی
SNN – عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستيی حكومەتی هەرێم رایدهگهیهنێت: تا ئێستا هیچ وادەیەكی دیاریكراو دیارینەكراوە بە گەیشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بە عێراق و هەرێمی كوردستان، دهشڵێت: “پەیوەست بە پشكی هەرێم هەر كەموكورتییەكمان هەبێت لەسەر بودجەی خۆمان پڕیدەكەینەوە”.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەسەر هێڵین، بەڵام هێشتا وادەیەكی وردیان دیارينەكردووە و بڵێن، لهم رۆژهدا ڤاكسینەكە دەگاتە عێراق، تهنیا دەوترێت، لە كۆتایی مانگی ئازار و سەرەتای مانگی نیسان ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا دهگاته عێراق، وابڕیار بوو كە عێراق سەرەتا هەشت ملیۆن ڤاكسین بكڕێت دواتر ژمارەكە زیاد كرا بۆ 15 ملیۆن ڤاكسین”.
وتیشى: “ئەو 15 ملیۆن ڤاكسینە بەیەكجار رەوانەی عێراق ناكرێن، بەڵكو بە چەند قۆناغێك رەوانە دەكرێت، لە قۆناغی یەكەمدا ملیۆنێك و 500 هەزار ڤاكسین بەشی 750 هەزار كەس دەكات، چونكە بۆ هەر كەسێك دوو ژەم ڤاكسین بەكار دەهێندرێت، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا گومانی تێدا نییە كە لەو 15 ملیۆن ڤاكسینە پشكی هەرێمیشی لێدەدرێت، ئەگەر لە حاڵەتێكیشدا پشكی هەرێم كەم بوو یان بەشی نەكرد ئەوا لەسەر بودجەی خۆمان كەموكورتی لە ڤاكسینی كۆرۆنا پڕدەكەینەوە، چونكە ئەوە پەیوەستە بە ژیانی هاووڵاتییانەوە”.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو: “لەكاتی گەیشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بە هەرێمی كوردستان ئێمە لەلایەن خۆمانەوە بەرچاوڕوونی زیاتر دەدەینە هاووڵاتییان بەتایبەت لەڕووی ئەوەی كە ئەو ڤاكسینە چ كاریگەرییەكی لاوەكی دەبێت لەسەر هەندێك كەس كە چەند جۆرێك نەخۆشییان هەیە، بۆیە دەمانەوێت بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەدا بكەین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


