
کیکی سیتین
SNN Sport
لە نوێترین لێدوانیدا کیکی سیتین راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە،باس لە سەردەمی کاری راهێنەرایەتی دەکات لە یانە کەتەلۆنیەکەو لە ترسی هاندەران هێڵی موبایلەکەی گۆڕیوەو باس لە کێشەکانی ئێستای یانەکەی پێشووی دەکات.
سیتین دەڵێت:” من پەشیمان نیم کە پۆستی راهێنانی یانەی بەرشەلۆنەم وەرگرتووە، بێگومان ئەگەر رۆژێک لە رۆژان جارێکی تر داوام لێبکرێتەوە ببم بە راهێنەری ئەو یانەیە ئەوا دەگەڕێمەوە، ئەزموونێکی زۆر باش بوو”.
دەشڵێت:” لەدوای بەرشەلۆنە هێڵی موبایلەکەم گۆڕی،خەڵک لە شەقام دەیانوەستاندم و داوایان لێدەکردم گفتوگۆ بکەم،بەڵام من بەوشێوەیەی کە هەم دەمێنمەوە، ئەوەی بەرشەلۆنە رووداوێک بوو وەک بەشێك لە کارەکەم دەیبینم”.
پاشان دەڵێت:” من دڵخۆشم بەو گۆڕانکاریانەی کە یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامیداوە، بەڵام هێشتا کومانی راهێنەری ئێستا هەندێك کێشەی هەیە کە ئێمەش هەمانبوو، پێمانەوە دەناڵاند”.
لە کۆتایدا دەڵێت:” ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە ئێمە توانیومانە شتەکان لە بەرشەلۆنە باشتر بکەین،وەک وەرگرتنەوەی تۆپ لە تیپی رکابەر،تەواوکردنی پاسە دروستەکان،باشتر کۆنترۆڵکردنی شتە نەرێنییەکان، من لە ماوەی 14 ساڵ کارکردنم وەکوو راهێنەر تەنیا کێشەم لەگەڵ 3 بۆ 4 یاریزان هەبووە”.
سیتین بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لەگەڵ بەرشەلۆنە، لە 17ی ئابی 2020 لە یانەکە دوورخرایەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
27 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
48 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
27 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
48 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



