ماسکیرانۆ:میسی بیر لە بردنەوەی کۆپا ئەمریکا و مۆندیالی 2022 دەکاتەوە

ماسکیرانۆ و میسی
SNN Sport
خافیێر ماسکیرانۆی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی پێشووتری یانەی بەرشەلۆنە،ئاشکرای دەکات کە میسی بیر لە بردنەوەی هەردوو نازناوی کۆپا ئەمریکای ساڵی داهاتوو دەکاتەوە لەگەڵ مۆندیالی 2022ی قەتەر.
لە نوێترین لێدوانیدا کە میدیا ئەرجەنتینیەکان بڵاویانکردووەتەوە ماسکیرانۆ دەڵێت:”میسی هەست بە ئاسوودەیی دەکات لەم هەڵبژاردەی ئێستای ئەرجەنتین،ئەو هەمیشە خواستی خۆی بۆ یاریکردن لە خولی ئەرجەنتین دەربڕیوە،با ببینین بزانین دۆخەکە بۆی گوناجاو دەبێت یان نا”.
دەشڵێت:” هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێستا یاریزانە سەرکردەکانی تێدایەو تیپێکی باش دروستبووە،کەشی تیمەکە زۆر باشە، بەوشێوەیە میسی زیاتر دەتوانێت بدرەوشێتەوە،هەندێکجار یاریزانەکان زۆر بە باشی لە دەوری ئەو یاریزانەن،من گەشبینم بۆ داهاتووی هەڵبژاردەکە”.
لە کۆتایدا دەڵێت:”دەمەوێت لە داهاتوودا ببم بە راهێنەر،ویستم بە شێوازێکی تر لەگەڵ یانەی ئیستۆدیانتس وازلە یاریکردن بهێنم،بەڵام شتەکان بە دەستی خۆم نەبوو،بڕیارمدا دوای یاریەکەی ئەرجەنتینیۆس جۆنیۆر وازبهێنم،لەم دواییە هەستم بە دۆخێکی نامۆ دەکرد”.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



