وه‌زیرى وزه‌ى ئێران گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق كۆده‌بێته‌وه

ڕه‌زا ئه‌رده‌كانیان، وه‌زیرى وزه‌ى ئێران و وهفدى یاوه‌رى له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا | فۆتۆ: ئاژانسى هه‌واڵى ئێران
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زیرى وزه‌ى ئێران به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غداى پایته‌ختى عێراق و بڕیاره چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستى باڵا ئه‌نجام بدات.
میدیاكانى عێراق كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویانكرده‌وه، “به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غداوه ڕه‌زا ئه‌رده‌كانیان، وه‌زیرى وزه‌ى ئێران گه‌یشتووه‌ته عێراق، له‌ناو فڕۆكه‌خانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراوى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى كاره‌باى عێراق ئه‌نجامداوه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “ئه‌رده‌كانیان له‌گه‌ڵ عه‌لا جبورى، وه‌زیرى بازرگانى عێراق، مسته‌فا غالب، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق و مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆده‌بێته‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه تاران”.
سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى كاره‌باى ئێران بۆ عێراق له‌كاتێكدایه رۆژى 27ى كانونى یه‌كه‌م، ئەحمەد مو‌سا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگه‌یاند: “حکومەتی ئێران پێیڕاگەیاندووین کە بڕی پێدانی غازی لە 5 ملیۆن مەتر پێ سێجاوە کەمکردووەتەوە بۆ 3 ملیۆن مەتر پێ سێجا”.
وتیشی: “بەهۆی ئەو بڕیارەی تارانەوە زیاتر لە 6550 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە، کە لە بەرزترین پلەی سەرمادا وڵات پێویستی بە 19 هەزار مێگا هەیە، کە توانای تەواو بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە ئێستادا نزیکەی 11 هەزار مێگاواتە”.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “کەمکردنەوەی هەناردەی غاز لە ئێستادا کێشەی بڕانی کارەبای بۆ شاری بەغدا و نەجەف و کەربەلا و بابل و دیوانیە دروستکردووە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


