گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 29/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (29/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- میلیک جێگرەوەی دییەگۆ کۆستایە لە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید.
- لەوانەیە میلیکی یاریزانی یانەی ناپۆلی ببێتە جێگرەوەی دییەگۆ کۆستا لە مانگی یەکی داهاتوو،پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید بکات، ئەمەش پاش تەواوبوونی گرێبەستی کۆستا.
- کۆستا لە راهێنانەکانی رۆژی دووشەممەی ئاتلەتیکۆ ئامادە نەبوو.
- پلانی مارسێلۆ ئەوەیە جارێکی تر بگەڕێتەوە، ئەو رۆژانە بە بەردەوامی کار لەسەر توانای جەستی خۆی دەکات لەگەڵ مارکۆس یۆرێنتی راهێنەری جەستەیی.

ئاس:
- ئیسکۆ سڤییای کردووەتە ئامانج.
- ئیسکۆ بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی سڤییاوە بکات،ئەمەش بەهۆی یاریپێنەکردنی لە لەیەن زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدەوەو رێگەشی نادات لە گواستنەوەی زستانە یانەکە جێبهێڵێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- یاری کۆتایی.
- یانەی بەرشەلۆنە لە پاریس سانجێرمان دەباتەوەو دەگاتە یاری کۆتایی تۆپی دەستی ئەوروپا.
- میسی نەخێرا و دیمبلی بەڵێ.
- عوسمان دیمبلی فەرەنسی دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە،بەڵام میسی ئامادەی یاریەکەی ئیبار نابێت، ئەمەش بەهۆی پێکانەوە.
- کومان داوای لە کۆتینیۆ و گریزمان کردووە یەکلاکەرەوە بن لە یاریەکە.
- یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید مەرج بۆ رۆشتنی کۆستا دادەنێت.

سپۆرت:
- عەرەبانەکە رابکێشە.
- بەرشەلۆنە لە کاتژمێر 9:15 خولەک رووبەڕووی ئیبار دەبێتەوە بە بێ میسی و دەبێت گریزمان وکۆتینیۆ سەرکردایەتی بەرشەلۆنە بکەن، ئەمەش بەهۆی ئامادەنەبوونی میسی.
- یانەی بەرشەلۆنە لە کۆتا یاری ساڵدا 12 ساڵی لەسەر یەکە براوە بووەو دەیەوێت درێژە بەو زنجیرە بردنەوە بدات.
- هەموو گۆڵێکی هازارد 7 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید کەوتووە.
- یانەی بەرشەلۆنە 37 بە 32 لە یانەی پاریس سانجێرمان دەباتەوەو بۆ یاری کۆتایی تۆپی دەستی ئەوروپا سەردەکەوێت و ئەمڕۆ رووبەڕووی کیلی ئەڵمانی دەبێتەوە.
- بەهۆی کۆرۆناوە یاری مانچستەرسیتی و ئێڤەرتۆن راگیرا،

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


