
ئیسکۆ و زیدان
SNN Sport
ئیسکۆی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید، یانەی سڤییای ئەندەلوسی کردووەتەوە ئامانج و دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت و جارێکی تر لە ژێر دەستی لۆپتیگی راهێنەر یاری بکاتەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا بڵاویکردووەتەوە، ئیسکۆ لە گواستنەوەکانی هاوینەی مانگی حوزەیرانی داهاتوو پەیوەندی بەیانەی سڤییاوە دەکات، ئەمەش پاش ئەوەی ئیسکۆ زانیویەتی زیدان لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو رێگەی رۆشتنی پێنادات.
ئیسکۆ لە یارییەکانی ئەم وەرزەی یانەی ریاڵ مەدرید وەکوو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەکرا، ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئاستییەوەو کەمترین دەرفەتی یاریکردنی پێدەدرێت.
ئیسکۆ لە ساڵی 2013 لە یانەی مەلەگەی ئیسپانییەوە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە کرد، ئەمەش دوای ململانێی توندی یانەی شاهانە لەگەل مانچستەرسیتی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە.
ئیسکۆ تەمەنی 28 ساڵەو لە هێڵی ناوەند یاری دەکات و تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


