
SNN- بڕیار محەمەد
بەپێی ئامارەكانی كۆمەڵەی کرێنشینان ئێستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 90 هەزار كرێنیشین بوونیان هەیە، لەو ژمارەیش 23 هەزار لە سنووری پارێزگای هەولێرن .
مەحمود ئیسماعیل مەحمود سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: بەپێی ئامارەكانی كۆمەڵەکە ئێستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 90 هەزار كرێنیشین بوونیان هەیە و لەو ژمارەیەشدا 23 هەزار كرێنشین لە سنووری پارێزگای هەولێرن.
وتیشی: لە ئێستادا 396 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ چینی هەژاران و كەمدەرامەتانی هەولێر لە قۆناغی تەواوبووندایە، بەڵام لە كۆی 23 هەزار كرێنشین و 396 یەكەی نیشتەجێبوون هیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت، بۆیە پێویستە ئاوڕی زیاتر لە كرێنشینان و كەم دەرامەتان بدرێتەوە .
ئەوەشی خستە روو: بەهۆی ئەو بەرز و نزمیەی لە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو لە دروست بووە دۆخی كرێشنینان زۆر خراپ بووە، داواكارین لە خێرخوازان هاوكاری كرێنشینان بکەن .
كۆمەڵەی داكۆكیكردن لە كرێنشینان 2004 دامەزراوە و هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەكو ئێستا ئەو كۆمەڵەیە زیاتر لە 90 هەزار ئەندامی هەیە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



