
یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – سلێمانى
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر تووشبوون و مردن به كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا به‌رده‌وامبێت له سلێمانى زۆرینه‌ى ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى تایبه‌تكراون به چاره‌سه‌ركردنى تووشبووانى ئه‌و ڤایرۆسه چۆڵده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “رێژه‌ى تووشبوون و مردن به ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌ڕێژه‌ى 65% كه‌میكردووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رگریی گشتى دروستبووه، به‌ڵام گرنگه هاووڵاتییان پابه‌ندبن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌كه دووباره به‌رزنه‌بێته‌وه”.
له‌باره‌ى داخستنى ده‌رگاى ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى كه تایبه‌تكراون به كۆرۆنا به‌هۆى كه‌مى یان نه‌بوونى نه‌خۆشه‌وه، یاد نه‌قشبه‌ندى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌گه‌ر رێژه‌ى تووشبوون و مردن به‌مشێوه‌ى ئێستا به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا ده‌رگاى زۆرینه‌ى ئه‌و نه‌خۆشخانانه داده‌خه‌ین به‌ڕووى نه‌خۆشى كۆرۆنادا، ئه‌و نه‌خۆشخانانه تایبهتدهكرێنهوه به‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ى كه پێشتر پێشكه‌شیانكردووه، چونكه پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌ریه‌ك له‌و سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانانه تایبه‌تبوون به پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كى ته‌ندروستى تایبه‌ت”.
له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانیان وه‌ك ته‌ندروستى سلێمانى بۆ ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى گۆڕاو وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى جۆره گۆڕاوه‌كه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كردووه، به‌ڵام هیواخوازین بڵاونه‌بێته‌وه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


