نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید: سه‌دان كه‌سمان به‌هۆى نه‌به‌ستنى ماسكه‌وه سزاداوه

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: سزادانى هاووڵاتییان به‌هۆى نه‌به‌ستنى ماسكه‌وه به‌رده‌وامه، ده‌شڵێت: “به‌ستنى ماسك به‌شێوه‌ى ناچارى هۆكارێكى باشبوو بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر له په‌راوێزى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى خۆیدا رایگه‌یاند: “له ماوه‌ى رابردوودا ئه‌نجوومه‌نى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڕیاریدا هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له شوێنه گشتییه‌كاندا ماسك نه‌به‌ستێت به بڕى 20 هه‌زار دینار سزاى پێبژاردن سزا ده‌درێت، ئه‌و بڕیاره ئێستا كاریپێده‌كرێت و له ماوه‌ى رابردووش‌دا سه‌دان كه‌س به‌وهۆیه‌وه سزادراون”.
له‌باره‌ى كاریگه‌رییه‌كانى بڕیاره‌كه له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر باسى له‌وه‌شكرد: “تووندكردنهوهى رێكاره‌كان و ناچاركردنى هاووڵاتییان به به‌ستنى ماسك له شوێنه گشتییه‌كاندا هۆكارێكى گرنگ و كاریگه‌ربوو له كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا، هیوادارین هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست زیاتر پابه‌ندبن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له ئێستاش زیاتر دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێستا دۆخى ته‌ندروستى له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌متر له 40 نه‌خۆشى تووشبوو به كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون، رۆژانه‌ش ژماره‌ى تووشبوون كه‌مه، له‌لایه‌كى تره‌وه ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڤایرۆسه‌كه تێده‌په‌ڕێنن زیاتره له‌وانه‌ى كه تووشده‌بن، به‌ڵام به‌هۆى هه‌بوونى مه‌ترسییه‌كه‌وه رێكارهنى حكومه‌ت به‌رده‌وامیان ده‌بێت”.
حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك رێكارێك بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مانگی تشرینى یه‌كه‌مى ئەمساڵ بڕیاریدا هەر شۆفێرێك كە سەرنشینی لەگەڵ بێت و ماسك نەبەستێت لەكاتی شۆفێری كردن‌دا بە بڕی 50 هەزار دینار پێبژاردن سزا بدرێت، هەروەها هەر كەسێكیش لە شوێنی گشتیدا ماسك نەبەستێت بە بڕی 20 هەزار دینار پێبژاردن سزا بدرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
36 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
36 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


