
زیدان لە کۆنگرەی یاری ئیبار
SNN Sport
سبەی چوارشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 16ی لالیگا یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی ئیلچی و یاریەکە لە کاتژمێر 11:30 خولەک ئەنجام دەرێت.
زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەشداری کردوو وتی:”تیپەکەمان باشە، یاری سبەی کۆتا یاری ئێمەیە لە 2020،دەمانەوێت بەردەوامبین بەوەی کە لە دوا یارییدا کردنمان، یانەی ئیلچی بە باشی کار دەکەن، بێگومان رووبەڕووی زەحمەتی دەبینەوە بۆیە دەبێت بە باشترین شێوە یاری بکەین،هەموو یاریزانەکان بە باشی راهێنان دەکەن،باشبوونی توانای جەستەیی ئیسکۆ و مارسێلۆ مژدەیەکی خۆشە بۆ راهێنەر، زۆر پرۆفیشناڵن،خۆشحاڵم بە بینینی ئەوان، هەلی یاریکردنیان بۆ دەدۆزینەوە، بیر لەوە ناکەمەوە کام یاریزان دەیەوێت یانەکە جێبهێڵێت،ناتوانم کۆنترۆڵی ئەوە بکەم،ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە مارسێلۆ و ئیسکۆ زۆر بە باشی راهێنان دەکەن”.
دواتر وتی:”هازارد لەگەڵماندایە،بیرۆکەکە ئەوەیە وردە وردە یاری بکاتەوە،چەندین یاریشمان لە بەردەمدایە”.
لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی خۆی زیدان وتی:”گفتوگۆ هەیە،زۆر شت هەیەو دەزانرێت من بیر لە چی دەکەمەوە،دەمەوێت هەموو یاریزانەکان لێرە بمێننەوە،بۆ من باشترینن،من تۆپی پێم خۆشدەوێت،من بە پەرۆشم وەکوو یاریزان و راهێنەر،من حەزم لە تۆپی پێیە لە 20 ساڵی رابردوو چێژ لەوە وەردەگرم،بێگومان کەموکورتیم هەیە، بەڵام ئەوە سۆزی منە”.
لەسەر یاریکردنی یاریزانەکانی وتی:”من راهێنەرم و من بڕیار دەدەم کێ یاری دەکات، یاریزانەکان دەست لەم شتانە نادەن،ئەوەی هەموو یاریزانەکان دەیانەوێت ئاهەنگێڕانە بۆ بردنەوە،مەترسی لەسەر یانەکەمان هەیە چونکە سێ رۆژ جارێک یاری دەکەین،ئێمە وەکوو هەموو یانەکان پێکانی یاریزانمان هەیە،لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانی پرۆفیشناڵ لێرە زۆرەو ئامادەین بۆ ئەوە”.
لە کۆتایدا وتی:”هیوادارین جیهان لە ساڵی 2021 باشتر ببێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


