له‌به‌رئه‌وه‌ى كورده، داواى لابردنى بەڕێوه‌به‌رى كۆمسیۆنى كه‌ركوك ده‌كرێت

وێنەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی حزبە ترورکمانی و عەرەبەکان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
چوار حزبى عه‌ره‌ب و توركمان داواى لابردنى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركوك ده‌كه‌ن و تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن به‌وه‌ى ساخته‌كارى كردووه، ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت “كه‌سێكى سه‌ركه‌وتووه و ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى كورده داواى لابردنى ده‌كرێت“.
جه‌مال شكور ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند “به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى كه‌ركوكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێى سی ڤى و له‌سه‌ر پشكى كورد به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى دانراوه و كه‌سێكى سهركهوتووشه له كاره‌كانیدا”.
وتیشى: “هه‌رچه‌نده پێشتریش لایه‌نه‌كان له عه‌ره‌ب و توركمان هه‌وڵى لابردنیان داوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچى له‌سه‌ر نییه و كاره‌كانى به باشى ئه‌نجامداوه، ناتوانن لایببه‌ن و ئه‌و لایه‌نانه‌ش بۆیه ده‌یانه‌وێت لابرێت، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که كورده”.
دوێنى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا چوار حزبى عه‌ره‌بى و توركمانى كه بریتیبوون له ئه‌نجوومه‌نى عه‌ره‌بى، حزبى عه‌داله‌تى توركمانى، حزبى وه‌فاى توركمانى، به‌ره‌ى توركمانى داوایانكرد سەوسەن تەیب محێدین بەڕێوه‌به‌رى نوێى نووسینگه‌ى كه‌ركووكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له پۆسته‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه و به ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى تۆمه‌تباریانكرد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


