
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانگه‌ى میدیاى و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ هه‌شت مووچه‌مان دابه‌شكردووه، پێشمانوایه هیچ كه‌س و لایه‌نێك به په‌رۆشتر له ئێمه نییه بۆ دابینكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ساڵەدا 8 مووچەی دابەشکردووە و ھیچ کەس و لایەنێکیش لە خۆی بە پەرۆشتر نازانێت لە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لای ھەموو لایەکیش ئاشکرایە، کە هەموو هەوڵێکی لەوبارەوە خستووەتەگەڕ”.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه
حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆن بە مەبەستی چەواشکردنی هاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و کەسابەتی سیاسی، بابەتێکی چەواشەکارانەی لە سۆشیاڵ میدیای فەرمی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە سەر لەبەری دوورە لە راستییەوە.
ئەم حزبە کە گوایە خۆی بە حیزبێکی موسڵمان بە خەڵك ناساندووە، هەر هیچ نەبێت پێویستە لەگەڵ خەڵکەکەی خۆی راستگۆ بێت و بابەتەکان وەك خۆیان باس بکات و راستییەکان بۆ مەبەستێکی سیاسی نەشارێتەوە و رای گشتی بەلاڕێدا نەبات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ساڵەدا 8 مووچەی دابەشکردووە و ھیچ کەس و لایەنێکیش لە خۆی بە پەرۆشتر نازانێت لە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لای ھەموو لایەکیش ئاشکرایە، کە هەموو هەوڵێکی لەوبارەوە خستووەتەگەڕ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


