ئێران: چاودێرى جموجۆڵه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین و ئاماده‌ین بۆ به‌رگریی

ئەمریکا و ئێران
SNN
راوێژكارى باڵاى رابه‌رى شۆڕشى ئیسلامى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: چاودێرى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین و ئاگادارى ته‌واوى جوڵهكانین له ناوچه‌كه‌دا، وتیشى: “ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگریی له سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان بكه‌ین”.
یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وى، راوێژكارى باڵاى عه‌لى خامنه‌ى، رابه‌رى شۆڕشى ئیسلامى ئێران له نوێترین لێدوانی‌دا له میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاندووه: “له ئێستادا ئێمه چاودێرى سه‌رجه‌م جوڵه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له سه‌رجه‌م بنكه‌كانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كه له ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن تاوه‌كو ده‌ریاى سوور، بۆ زه‌ریاى هندى و كه‌نداوى عومان و ناوچه‌ى كه‌نداو”.
یه‌حیا سه‌فه‌وى ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئێمه خاڵى به‌هێز و لاوازى دوژمنه‌كه‌مان ده‌زانین، هه‌رگیز ئاماده‌نین ده‌ستپێشخه‌رى شه‌ڕ بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشمان بكه‌نه سه‌ر ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ئێمه تواناى ئه‌وه‌مان هه‌یه رووبه‌ڕووى دوژمنه‌كه‌مان ببینه‌وه”.
راوێژكاره‌كه‌ى باڵاى عه‌لى خامنه‌ى، رابه‌رى شۆڕشى ئیسلامى ئێران باس له‌وه‌شده‌كات: “ئه‌مریكییه‌كان نیگه‌رانن له جوڵه‌كانى ئێمه له ساڵیادى شه‌هیدكردنى فه‌رمانده قاسم سوله‌یمانى، ئێستا له قۆناغى كاردانهوهدان”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌فه‌وى ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “هێزه‌كانى ئێران ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن، ئه‌مریكییه‌كانیش ئاگادارى ئه‌وه‌ن له هه‌ر هێرشێكدا چ زیانێكیان پێده‌گات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


