
دۆناڵد-ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوا لە لایەنگرانی دەکات لە رۆژی راگەیاندنی سەرۆکی نوێدا خۆپیشاندان ساز بکەن، شاری نیویۆرک-یشی دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو گردبوونەوەیە.
سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەری خۆی نووسیوێتی “ئەو گردبوونەوە ناڕەزایەتییە کاتژمێر 11ی بەیانی رۆژی 6ی ئەم مانگە ساز دەکرێت، ئەوەشی نووسیوە “ئەو دزییە راگرن”.
کەناڵی CNN نووسیوێتی “کۆمەڵێک یاسا دانەر لە کۆمارییەکان بەنیازن پەڵپ لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرن کە چاوەڕێدەکرێت رۆژی 6ی ئەم مانگە ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنرێت”.
کەناڵەکە باسی ئەوەیکردووە کە 140 ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا مەرامیانە هاوشان لەگەڵ چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیران هەمان تەقەلا بدەن.
لە هەڵبژاردنی 3ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، جۆ بایدن، پاڵێوراوی دیموکراتەکان و سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێستای ئەمریکا لە دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکانی بردەوە.
ئەم پێشهاتانە لەکاتێکدایە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لەکۆبونەوەی خۆیدا و بۆ یەکەمجار لەسەردەمی سەرۆکایەتی ترەمپدا، ڤیتۆیەکی سەرۆکی ئەمریکای هەڵوەشاندەوە کەتایبەت بوو بەپرۆژەیاسای بودجەی وەزارەتی بەرگری.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


