
د. ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: فراكسیۆنێكى نوێى كوردى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێكده‌هێنرێت، ده‌شڵێت: “دیدی و تێڕوانینێكى جیاوازمان له‌باره‌ى كه‌یسى مووچه و نه‌وت ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه د. ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “فراكسیۆنێكى كوردى نوێ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێكده‌هێنین”.
وتیشى: “فراكسیۆنه نوێیه‌كه‌مان پێكهاتووه له 15 ئه‌ندامى كورد، چاوهڕێشدهكهین ئه‌ندامى تر‌ى كورد بێنه ناو ئه‌م فراكسیۆنه كه دیدى جیاوازى ده‌بێت له‌باره‌ى مووچه و نه‌وت و كۆى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆیه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه: “مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نابێت بكه‌وێته ژێر كاریگه‌رى ئه‌و ناكۆكیانه‌ى كه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه له‌ژێر هیچ پاساوێكدا”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه له ئێستادا 15 په‌رله‌مانتارى كورد كه به (گروپى 15) به‌ناوبانگن و له ئه‌ندامانى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردییه‌كان پێكهاتوون، زۆربه‌ى كات به‌یه‌كه‌وه چالاكى سیاسى و په‌رله‌مانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


