لە سنووری قەزای سەیدسادق ئاڵای داعش هەڵدەكرێت و دوو كارمەندی ئاسایش بریندار دەبن

سەیدسادق بڕیای داخستنی سەرجەم مزگەوت و بازاڕو شوێنە گشتییەکان دەرکرا فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ شهممه لە نزیك گوندێكی سنووری قەزای سەیدسادق لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە ئاڵایەكی تیرۆریستانی داعش هەڵدەكرێت، لەكاتی رۆیشتنی تیمێكی ئاسایشی سنوورەكە بۆ داگرتنی ئاڵاكە بۆمبێكی چێندراو لەژێر ئاڵاكەدا دەتەقێتەوە.
دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ لە بەرزاییەكی نزیك گوندی كانیسپیكەی سەربە قەزای سەیدسادق لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە ئاڵایەكی چەكدارانی داعش هەڵكراوە، دوای ئەوەی هێزەكانی ئاسایش ئاگادار كراونەتەوە لەو بابەتە تیمێكمان رۆیشتنە شوێنەكە لەو كاتەدا كە ویستویانە ئاڵاكە دابگرن بۆمبێك لەژێر ئاڵاكەدا دانراوە و تەقیوەتەوە بەو كارمەندانەی ئاسایشدا بە هۆیشەوە دوو كارمەند بریندار بوون”.
وتیشى: “هێشتا بۆمان رووننەبووەتەوە ئاخۆ ئەمە كارێكی تیرۆریستانەیە و مەبەست لێى دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ یە لای هاووڵاتییان، یاخود تەنیا بڵاوكردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێیە لە سنوورەكە، لە ئێستادا دەستمان بە لێكۆڵینەوە كردووە”.
قایمقامی قەزای سەیدسادق لهبارهى بارى تهندروستى قوربانییهكانهوه ئەوەشی خستەڕوو: “باری تەندروستی بریندارەكان جێگیرە و له ئێستادا لهژێر چارهسهردان”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
31 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
31 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش



