
داڤید ئەلابا
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە رۆژانی داهاتوو گواستنەوەی دیڤید ئەلابای نەمسایی و یاریزانی یانەی بایرن میونخ رادەگەیەنێت.
ئەلابا تەنیا 6 مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە و لە 30ی حوزەیرانی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی بایرن میونخ کۆتایی دێت و لە ئێستادا دەتوانێت لەگەڵ یانەیەکی نوێ گفتوگۆ بکات.
رۆژنامەی مارکا ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، لە رۆژانی داهاتوو یانەی ریاڵ مەدرید گواستنەوەی ئەلابا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان رادەگەیەنێت،یانەی شاهانە مووچەیەکی ساڵانەی 10 ملیۆن یۆرۆیی بێ باج بە ئەم یاریزانە دەدات و گرێبەستی بۆ 4 ساڵی داهاتوو لەگەڵ واژوو دەکات.
هەروەها ئەم یاریزانەش ئامادەیی نیشانداوە گرێبەست لەگەڵ ریاڵ مەدرید بکات و بە باشی دەزانێت درێسی یانەی ریاڵ مەدرید بپۆشێت تا یانەیەکی تر و زیدانیش رەزامەندی بۆ هێنانی نیشانداوە.
ئەلابا لە لای چەپی هێڵی بەرگری یاری دەکات و یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەی بایرن میونخ،چەند یانەیەکی گەورە لە ئێستادا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


