پاش دوو مانگ هێشتا بكوژى كوڕى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ناوشارى هه‌ولێر ده‌ستگیر نه‌كراوه

عه‌قید عیزه‌دین نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ناوشارى هه‌ولێر و په‌یوه‌ندى كوڕى | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
ماوه‌ى دوو مانگ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر رووداوى كوشتنى كوڕى عه‌قید عیزه‌دین نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ناوشارى هه‌ولێر و برینداركردنى ئه‌و به‌رپرسه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى رووداوه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
دره‌نگانێكى شه‌وى 2ى تشرینى دووه‌مى 2020، له‌كاتى جێبه‌جێكردنى فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى تۆمه‌تبارێكدا له جوتسایدى عه‌داله له شارى هه‌ولێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانى پۆلیس و تۆمه‌تباره‌كه‌دا روویدا، به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه عه‌قید عیزه‌دین نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ناوشارى هه‌ولێر و سێ ئه‌فسه‌رى پۆلیس برینداربوون، هاوكات كوڕێكى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ناوشارى هه‌ولێر به‌ناوى په‌یوه‌ند كه ته‌مه‌نى 27 ساڵ‌بوو كوژرا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له پۆلیسى هه‌ولێر وه‌ریگرتوون، “تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه له بنكه‌ى پۆلسى سه‌رقه‌ڵا، به‌ڵام هێشتاش تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى رووداوه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه و پاش هه‌ڵاتنى هیچ سه‌ره‌داوێك له‌باره‌یه‌وه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “تۆمه‌تبار له‌كاتى هه‌ڵاتنیدا هه‌ردوو مۆبایله‌كه‌ى له‌نێو دووكانه‌كه‌یدا به‌جێهێشتوون، تاوه‌كو ئێستاش شوێنه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه كه دوكانى تۆمه‌تباره‌كه‌یه به داخراوى و شكاوى ماوه‌ته‌وه”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “له ئێستادا ته‌ندروستى عه‌قید عیزه‌دین باشه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و گوللـهیهى كه به‌ر قاچى كه‌وتووه پلاتینى بۆ دانراوه، به‌وهۆیه‌وه تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى”.

وێنه‌ى شوێنى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه پاش دوو مانگ | فۆتۆ: SNN

وێنه‌ى شوێنى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه پاش دوو مانگ | فۆتۆ: SNN
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


