
کێڵگە نەوتێکی عێراق
SNN
كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت رایگەیاند: کە ئامادەن نەوت لە هەرێمی کوردستان وەربگرن، بە مەبەستی هەناردەکردنی بۆ دەرەوە.
عەلا یاسری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی عێراقییە رایگەیاند: هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كییه له وڵات‌دا، كێشه‌ی سیاسه‌تی نه‌وت و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه، بڕیاروایه دۆسیه‌ی نه‌وته‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه به‌ڕێوه‌ببردرێت، به دیاریكراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی، كه بۆ هه‌رێم و ناوه‌ندیش باشتره.
هەروەها راشیگەیاند: هەرێمی کوردستان نەوتەکەى شەش بۆ نۆ دۆلار کەمتر لە نرخی ئاسایی خۆی دەفرۆشێت بە وڵاتان”، دەشڵێت، کۆمپانیاکە ئامادەیە کە نەوتی هەرێم وەربگرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داوامان له هه‌رێم كردووه بڕی نه‌وت بۆ هه‌نارده‌كردن له ڕێگه‌ی سۆمۆوە راده‌ستبكات.
لە چەند رۆژى رابردودا قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەریمى کوردستان رایگەیاند: حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی چ لە بواری نەوت و چ لە بواری داهاتی غەیرە نەوتییدا بێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


