داود ئۆغڵو” ئەردۆغان بۆ پلانێک دەگەڕێت تا لە لوتکەی دەسەڵات بمێنێتەوە”

ئەردۆغان
SNN
ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی دواڕۆژی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا رایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆمار بۆ رێگەچارەیەک دەگەرێت تا یاسای 50+1 لاببات.
ئەردۆغان لەگەڵ هاوتا نەتەوەپەرەستەکان و لایەنە ئاینییەکان لە گەڕاندان بۆ ئەوەی یاسایی 50+1 لاببرێت تا بتوانێت بۆ هەتا هەتایە وەک سەرۆککۆمار بمێنێتەوە، ئۆغڵو وتیشی” تاکە مەبەستی ئەردۆغان لە ئێستادا تەنیا مانەوەیەتی لە دەسەڵات بۆیە یاسایی بۆ دروست دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد: کاتێک ئەردۆغان دەبینێت کە دەنگەکانی لە تورکیا بۆ %35 دابەزیوەو توانانی مانەوەی نەماوە وەک سەرۆککۆمار، بۆیە هەوڵ دەدات بە رێگەی نایاسایی یاسا بخوڵقێنێت بۆ مانەوەی لە دەسەڵات.
راپرسییەکان ئاماژەبەوە دەکەن کە ئەردۆغان لەم هەڵبژاردنەدا ناتوانێت %40ی دەنگەکان کۆبکاتەوە، هەروەها پێویستیشی بە 50+1 بۆ ئەوەی بتوانێت دووبارە ببێتەوە بە سەرۆککۆماری تورکیا، بۆیە ناوبراو لەکاتی ئێستادا لە هەوڵی لابردنی 50+1 دایە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



