پاڵێوراوێکی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە مەرج بۆ گەڕانەوەی نەیمار دادەنێت

ئیمێلی رۆسۆد
SNN Sport
ئیمێلی رۆسۆد پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە، مەرج بۆ گەڕانەوەی نەیمار دا سێلڤا بۆ ن یانەی بەرشەلۆنە دادەنێت و داوای لابردنی سکاڵای سەر یانەکە دەکات لە لایەن ئەو یاریزانەوە.
رۆسۆد لە نوێترین لێدوانیدا کە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە دەڵێت:” با بزانین نەیمار ئەو سکاڵایەی کە لەسەر بەرشەلۆنە تۆماریکردووە، دەیکشێنێتەوە، لە دوای ئەوە ئێمە گفتوگۆ بۆ گواستنەوەی دەکەین”.
نەیمار لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە یانەکە بەڵێنی پێدابوو بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی وەکوو پاداشت پێبدات،بەڵام کاتێک ساڵی 2017 یانەی بەرشەلۆنەی بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت،یانەکە بەڵێنەکەی نەبردە سەروو ئەویش سکاڵای لەسەر تۆمارکرد.
لەسەر گواستنەوەی هالاند دەڵێت:”جێگرەکەم قسەی لەگەڵ رایۆڵا کردووە بۆ یاریزانێكی وەکوو ئەو،لە یانەیەکی وەکوو بەرشەلۆنە زیاتر ناوبانگی پێدەدات”.
لە کۆتایدا لەسەر مانەوەی میسی دەڵێت:”سەیری چاوەکانی دەکەم و پێی دەڵێم مووچەکەت بەردەوام نابێت، بەڵام رێم پێبدە ئێستا باسی پرۆژە نوێیەکەت بۆ بکەم”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



