“ماوهى ساڵێكه دیلۆیت هیچ راپۆرتێكى لهبارهى وردبینى پرۆسهى نهوتى ههرێم بڵاونهكردووهتهوه”

لۆگۆى كۆمپانیاى دیلۆیت تایبهت به وردبینیكردنی پرۆسەی فرۆشتن و داهاتی نەوت | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حهمەسەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان رایدهگهیهنێت: لە ساڵی 2020دا هیچ راپۆرتێكی كۆمپانیاى دیلۆیتمان لەبارەی وردبینی فرۆشتنی نەوت و داهاتەكانی نەوتى ههرێمى كوردستان بەدەستنەگەیشتووە، دهشڵێت: “حكومەت پێیوتوین هەركات كۆمپانیاكە راپۆرتەكەی بڵاوكردەوە وێنەیەكی بۆ ئێوە دەنێرین”.
گولیزار ڕەشید، جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “بڵاونەكردنەوەی راپۆرتەكانی دیلۆیت تایبەت بە پرسی وردبینیكردنی پرۆسەی فرۆشتن و داهاتی نەوت لای ئێمەش بووەتە جێگەی پرسیار، نازانین بە چ هۆكارێك ئەو كۆمپانیایە راپۆرتەكانی بڵاوناكاتەوە و دواین راپۆرتیش كە بەدەستمان گەیشتووە لە ساڵی 2019 بوو، لە ساڵی 2020 هیچ راپۆرتێكمان لەبەدرەستدا نییە”.
وتیشى: “لە كۆبوونەوەی لیژنەكەمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم هەمان ئەو پرسیارەمان ئاراستەی حكومەت كردووە كە بۆچی كۆمپانیای دیلۆيت راپۆرتەكانی خۆی بڵاوناكاتەوە، لە وەڵامدا پێیان وتووین، ئەوە پەیوەندی بەخودی كۆمپانیاكەوە هەیە و پێدەچێت بەهۆی كێشەی تەكنیكی بڵاویاننەكردبێتەوە، هەركات راپۆرتیان بڵاوكردەوە وێنەیەكیش بۆ پەرلەمان دەنێرن”.
جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “كارەكانی ئەو كۆمپانیایە لەپێناو زیاتر شەفافكردنی پرۆسەی فرۆشتنی نەوت و كۆكردنەوەی داهاتەكانییەتی، بۆیە كۆمپانیای سۆمۆی عێراقیش لای خۆیەوە ئەو داتا و زانیارییانەی كە كۆمپانیای دیلۆیت بڵاویاندەكاتەوە پەسەندیان دەكات و باوەڕپێكراوە لە لایان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


