وێنه: له خولی تازه‌پێگه‌یشتوواندا یانه‌ی ئاشتی دێربی سلێمانی له سیروانی هاوشاری برده‌وه

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
كێبڕكێكانی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و یانه‌ی ئاشتیش دێربی سلێمانی له سیروانی نوێی هاوشاری برده‌وه.
له یه‌كێك له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خوله‌كه و له كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك، یانه‌ی ئاشتی به به‌رگی ره‌شه‌وه له یاریگای خۆی میوانداری سیروانی نوێی كرد.
گێمی یه‌كه‌م سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی چه‌ندین هێرش له‌لایه‌ن یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌وه به تایبه‌تی سیروانی نوێ، به‌ڵام یاریزانان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له تۆماركردنی گۆڵ.
گێمی دووه‌م ته‌واو پێچه‌وانه بوو كاتێك یاریه‌كه ئاستێكی به‌هێزتری به‌خۆیه‌وه بینی كاتێك یانه‌ی ئاشتی به‌پلانێكی جیاوازتر هاتنه ناو یاریگاوه، هه‌رئه‌وه‌ش هۆكاربوو بۆ بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه كاتێك وه‌رزێر عیسا دوای هاتنه ناو یاریگاوه توانی له خوله‌كه‌كانی 77 و 90+3 دوو گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی تۆماربكات.
یانه‌ی سیروانی نوێ هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ گۆڕینی ئه‌نجامه‌كه، هه‌ر له‌م گێمه‌دا راهێنه‌ر و یاریزانانی سیروانی نوێ ره‌خنه‌یه‌كی زۆرییان له ناوبژیوان گرت به‌هۆی هه‌ژمار نه‌كردنی لێدانێكی سزا وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێدا.
دوای پێنج خولەک كاتی زیادكراو ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یاریه‌كه‌ی لێداو به‌ئه‌نجامی (2-0)گۆڵ یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئاشتی كۆتایی هات.
ئاری محه‌مه‌د راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی ئاشتی وتی:” زۆر له ئاستی تیپه‌كه‌م رازی بووم به تایبه‌تی دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانانانه‌ی كه بهیاریزانهكانمان راگه‌یاند له گێمی دووه‌م، بۆیه هه‌موو ئامانجێكی ئێمه شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌یه و تاوەكوو دوا یاری ده‌جه‌نگین، له‌به‌رئه‌وه بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه بۆ ئێمه بووه پردێكی په‌ڕینه‌وه بۆ نزیكبوونه‌وه له یانه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی”.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌ریڤان سامان راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی سیروانی نوێ رایگه‌یاند:” نه‌خێر ئه‌مڕۆ تیپه‌كه‌مان ئاستێكی خراپیان پیشاندا، هه‌رچه‌نده ئێمه له گێمی یه‌كه‌مدا باشتر ده‌ركه‌وتین به‌پێچه‌وانه‌وه له گێمی دووه‌مدا ئاستی یاریزانانمان زۆر خراپ بوو، هه‌رچه‌نده له گێمی دووه‌مدا یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان گۆڵێكی دروستی بۆ هه‌ژمار نه‌كردین، ئه‌وه‌ش هۆكارێك بوو بۆ دۆڕاندنمان، هه‌رچه‌نده ده‌بووایه له یاریه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر بووینایه”.
به‌و بردنه‌وه‌یه یانه‌ی ئاشتی بووه خاوه‌نی 5خاڵ‌و چووه پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی و سیروانی نوێش به 3 چووه پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


