
ئەرشیف: هاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە، وێنە: بڕیار محەمەد
SNN- بڕیار محەمەد
جێگری سەرۆك ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات هاوكاریەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامی هەیە و لە داهاتوو دوو لیوای تری هێزەكانی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە پرچەك دەكرێن و تەواوی پێداویستیەكانیان بۆ دابین دەكرێت .
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە snnی راگەیاند: دیارە حكومەتی ئەمریكا بە فەرمی رایگەیاندوە لە بوودجەی ساڵی 2021دا بەبری 166 ملیۆن دۆلار هاوكاری سەربازی پێشكەش بە پێشمەرگە دەكات، هاوكاریەكانیش بریتین لە خۆراك و سوتەمەنی و پێداویستی تر دابین بكات .
وتیشی: هاوكاری ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامی هەیە و لە داهاتووش جارێكی تر هاو شێوەی پێشوو چەند لیوایەكی تر پرچەك دەكرێن تەواوی پێداویستیان بۆ دابین دەكرێت، بەڵام دیار نییە كەی پێداویستیەكان و ئۆتۆمبێلەكان دەگاتە دەستی پێشمەرگە .
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو برە پارەیەی ئەمساڵ بۆ هاوكاری كردنی هێزەكانی پێشمەرگە تەرخان كراوە بەبەوارد بە ساڵانی رابردوو كەمترە، بەڵام هاوكاریەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان چ لە رووی دارایی و چ لە رووی مەشق و پێدانی پێداویستی بەردەوامی هەیە .
لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی داعش و بەشداریكردنی راستەو خۆی هێزەكانی پێشمەرگە لە شەری رووبەرووبوونەوەی داعش هێزەكانی هاوپەیمانان و بە تایبەتیش ئەمریكا دەستی كرد بە هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و پرچەككردنی چەند لیوایەكەی وەزارەتی پێشمەرگە .
More News
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش



